• نەخۆشخانەی “نیکان غرب” یەکێکە لە پێشکەوتوترین ناوەندەكانی چارەسەری پزشکی لە شاری تاران، بە دیزاینێکی هاوچەرخ و سەردەمیانە بنیات نراوە، پێشکەوتوترین ئامێر و پێداویستی پزشکی بۆ دابینكراوە، لەلایەن شارەزاترین و بەئەزمونترین ستافی پزشکییەوە بەڕێوەدەبرێت، ئەم هۆكارانە وایان كردووە باشترین پلەی هەڵسەنگاندن بەدەست بێنێت لەسەر ئاستی وڵاتی ئێران .
  • نەخۆشخانەی نیکان غرب یەکێکە لە ناوەندە پزشکییەکانی “گروپی نیکان” لەسەر ڕووبەری 35 هەزار مەتر دووجا لە جوانترین گەرەکی رۆژئاوای شاری تاران و لە تەنیشت نەخۆشخانەی پسپۆری چاوی ئافتاب و نەخۆشخانەی سوتاوی دروست کراوە .
  • ئەم نەخۆشخانەیە پێکهاتووە لە 16 نهۆم كە 192 تەختی نەخۆشی لەخۆدەگرێت، لەگەڵ 19 هۆڵی نەشتەرگەری و بەشەكانی نەشتەرگەری ئێسك (ئۆرتۆپدی)، نەشتەرگەری دڵ، نەشتەرگەری گوێ و قورگ و لوت، نەشتەرگەری مێشک و دەمار، نەشتەرگەریی بۆرییەكانی میز، نەشتەرگەریی گەدە، ئۆرۆلۆژی،ژنان و مناڵبون، ، چارەسەری نەزۆکی، بەشی لەدایک بوون، ژووری منداڵبوون بێ ژان و لە دایک بوون لە ناو ئاو، هەرس و نازۆر، نەخۆشیەکانی هەناسە و سییەکان، قه سته ره و نەخۆشییەكانی دڵ و خوێن بەرەکان، بەشی VIP و بەشی فریاکەوتنی خێرا ،  کلینیکی پسپۆری و سەنتەری بە هێز کردنی کەم ئەندامان، تیشک و پزشکی ددان و دەرمانخانەی تایبەت بە خۆی تێدایە .
  • گەراجی تایبەت و شوێنی پێشوازی و کافتریا و لۆبی گەورە و ڕیستۆرانت و چەندین فرۆشگای جۆرواجۆری تێدا دابین کراوە و بۆتە هۆی جیاوازی و هەڵبژاردنی ئەم نەخۆشخانەیە لە لایەن ئەوکەسانەی کە سەردانی دەکەن .
  • دیزاینێکی جوان و سەردەمیانەی ناوەوە و دەرەوەی بینای نەخۆشخانەکە لەگەڵ بەسەربردنی کەشێکی ئارام و دۆستانە لەگەڵ تیمی کارامەو ڕاهێنراو ، یادەوەریەکی خۆش و شیرین دەبەخشێتە ئەو کەسانەی کە سەردانمان دەکەن .