"بە سەرۆکایەتی ستافی پزیشکی لێهاتوو و خەمخۆر، ئێمە بەردەوام سەرنجمان لەسەر باشی کلینیکی و تەکنەلۆژیای داهێنەرانە بۆ باشترین دەرئەنجامی نەخۆشەکان."

نه‌خۆ‌شخانه‌ی نیکان غرب

نەخۆشخانەی "نیکان غرب" یەکێکە لە پێشکەوتوترین ناوەندەكانی چارەسەری پزشکی لە شاری تاران، بە دیزاینێکی هاوچەرخ و سەردەمیانە بنیات نراوە، پێشکەوتوترین ئامێر و پێداویستی پزشکی بۆ دابینكراوە، لەلایەن شارەزاترین و بەئەزمونترین ستافی پزشکییەوە بەڕێوەدەبرێت، ئەم هۆكارانە وایان كردووە باشترین پلەی هەڵسەنگاندن بەدەست بێنێت لەسەر ئاستی وڵاتی ئێران . نەخۆشخانەی نیکان غرب یەکێکە لە ناوەندە پزشکییەکانی "گروپی نیکان" لەسەر ڕووبەری ۳۵ هەزار مەتر دووجا لە جوانترین گەرەکی رۆژئاوای شاری تاران و لە تەنیشت نەخۆشخانەی پسپۆری چاوی ئافتاب و نەخۆشخانەی سوتاوی دروست کراوە . ئەم نەخۆشخانەیە پێکهاتووە لە ۱۶ نهۆم كە ۱۹۲ تەختی نەخۆشی لەخۆدەگرێت، لەگەڵ ۱۹ هۆڵی نەشتەرگەری و بەشەكانی نەشتەرگەری ئێسك (ئۆرتۆپدی)، نەشتەرگەری دڵ، نەشتەرگەری گوێ و قورگ و لوت، نەشتەرگەری مێشک و دەمار، نەشتەرگەریی بۆرییەكانی میز، نەشتەرگەریی گەدە، ئۆرۆلۆژی،ژنان و مناڵبون، ، چارەسەری نەزۆکی، بەشی لەدایک بوون، ژووری منداڵبوون بێ ژان و لە دایک بوون لە ناو ئاو، هەرس و نازۆر، نەخۆشیەکانی هەناسە و سییەکان، قه سته ره و نەخۆشییەكانی دڵ و خوێن بەرەکان، بەشی VIP و بەشی فریاکەوتنی خێرا ، کلینیکی پسپۆری و سەنتەری بە هێز کردنی کەم ئەندامان، تیشک و پزشکی ددان و دەرمانخانەی تایبەت بە خۆی تێدایە . گەراجی تایبەت و شوێنی پێشوازی و کافتریا و لۆبی گەورە و ڕیستۆرانت و چەندین فرۆشگای جۆرواجۆری تێدا دابین کراوە و بۆتە هۆی جیاوازی و هەڵبژاردنی ئەم نەخۆشخانەیە لە لایەن ئەوکەسانەی کە سەردانی دەکەن . دیزاینێکی جوان و سەردەمیانەی ناوەوە و دەرەوەی بینای نەخۆشخانەکە لەگەڵ بەسەربردنی کەشێکی ئارام و دۆستانە لەگەڵ تیمی کارامەو ڕاهێنراو ، یادەوەریەکی خۆش و شیرین دەبەخشێتە ئەو کەسانەی کە سەردانمان دەکەن . بەشی نێودەوڵەتی نەخۆشخانەكە لەلایەن تیمی پزشكی و پەرستاری شارەزاوە بەرێوەدەبرێت، بەدابینكردنی كارمەندانی وەرگێڕ بۆ زمانەكانی كوردی، عەرەبی و ئینگلیزی بەشێوەی ۲۴ كاتژمێرو پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری بۆ میوانانی وڵاتانی دەوروبەر. بەشێک لەو خزمەتگوزاریانە کە تایبەتە بە میوانانی وڵاتانی دەوروبەر : • پێش خستن و پێدانی چارەسەری پزیشكی بەنەخۆش و ئەنجام دانی کاری پێویست بەخێرایی . • دابین کردنی کارمەندێکی تایبەت بۆ بەشی نێودەوڵەتی بۆ مێوانداری و هاوکاری نەخۆش و هاوڕێ کانی لەماوەی مانەوەیان لە نەخۆشخانە . • سەردانی ڕۆژانەی پزشکی تایبەت بە نەخۆش . • پێشکەش کردنی راپۆرتی پزشکی و خشتەی ژمێریاری بە زمانی ئینگلیزی و عربی و کوردی • دابین کردنی ئۆتومبیلی تایبەت بۆ رێگەی فرۆکەخانە و هۆتێل .

نەخۆشخانەی نیکان غرب

خۆشخانەی نیکان غرب

.